مەیخۆر
Plus4
پێش 4 کاتژمێر

سەرچاوەیەک لە تەندروستی کەرکوک رایگەیاند ، گەنجێک بەهۆی خواردنەوەی بڕێکی زۆری مەی گیانی لەدەستداوە.

 

وتیشی، تەرمی گەنجێکی تەمەن 31 ساڵان لەسەر شۆستەیەکی گەڕەکی ئەڵماسی کەرکوک دۆزراوەتەوەو بەهۆی ئەوەی هیچ ئاسەوارێکی گوولەو ئەشکەنجە بەجەستەیەوە نەبووە، رەوانەی پزیشکی دادی کراوە تا هۆکاری گیان لەدەستدانەکەی بزانرێت.

 

ئەوەشی خستەڕوو، دوای پشکنین دەرکەوتووە بڕێکی زۆر مادە کهولییەکانی خواردوەتەوەو بەهۆیەوە گیانی لەدەستداوە.

 

سەرچاوە شەفەق نیوز