
Plus4
پێش 20 کاتژمێر
وەزارەتی تەندروستی عێراق ئاشکرایکرد، بەهەماهەنکی لەگەڵ رێکخراوی تەندروستی جیهانی، ژووری هەماهەنگییە هاوبەشەکانیان پێکهێناوە بەمەبستی روبەڕوبونەوەی نەخۆشی تای خوێنبەربوون.
هاوکات بەپێی ئامارەکانی وەزارەتی تەندروستی عێراق ، تا ئێستا 54 کەس تووشی ڤایرۆسی تای خوێنبەربوون بوونەو 8 لە توشبووەکان گیان لەدەستداوە، کە چواریان لە کەرکوک بووە.
دەشڵێت ، زۆرترین توشبووی تای خوێنبەربوون لە پارێزگای زیقار بووە بەڵام زۆربەی گیان لەدەستدان بەهۆی ئەو ڤایرۆسەوە لە کەرکوک بووە.