Plus4
berî 11 meh
رێبوار تەها پارێزگاری کەرکوک، پێشوازیکرد لە یوسف ئەحمەد یەکێک لە خوێندکارە نمونەییەکانی کەرکوک کە نوێنەرایەتی پارێزگاکە دەکات لە پێشبڕکێیەکی جیهانی لە ئەمریکا.
پارێزگاری کەرکوک، دەستخۆشی لە یوسف و خانەوادەکەی و مامۆستاکانی کرد و هیوای سەرکەوتنی بۆ خواست و ئامادەیی نیشاندا بۆ هەر هاوکارییەک ببێتە هۆی سەرکەوتنی ئەو خوێندکارە لە پێشبڕکێیەکە.





