
Plus4
پێش 14 کاتژمێر
کەمێک پێش ئێستا مەفرەزەکانی پۆلیسی رەحیماوا بەهەماهەنگی لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی کەرکوک لەنێو شاری سلێمانی تۆمەتبارێکی تری تاوانی کوشتنی مام عەلی- یان دەستگیر کرد.
سەرچاوەیەکی تایبەت بە plus4ی راگەیاند: لەسەر بنەمای دانپێدانانی ( ف.ئ.م ) بکوژی سەرەکی تاوانی کوشتنی مام عەلی، مەفرەزەکانی پۆلیسی رەحیماوا بەسەرپەرشتی عەقید فەرهاد مەحمود بەهەماهەنگی لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی کەرکوک توانیان تۆمەتبارێکی تری تاوانەکە لەنێو شاری سلێمانی دەستگیر بکەن.
تۆمەتباری دووەم ناوی ( ن.ع.ح )ـــە و دەستی لەتاوانەکەدا هەبوە، بەپێی دانپێدانانەکان، کاتێک هەوڵدراوە ئۆتۆمبێلەکە بفرۆشرێت، خۆی وەک مام عەلی ناساندووە.
رۆژی پێنجشەممە 1ی ئایاری 2025 مام عەلی بێ سەروشوێن بوو، دواتر ئاشکرابوو کوژراوەو بکوژەکە لەپێناو دزین و فرۆشتنی ئۆتۆمبێلەکە تاوانەکەی ئەنجامداوەو لەدانپێدانانەکانیشدا دەرکەوتووە خەڵکی تریش هاوکاری بونە.
رۆژی هەینی 2 ی ئایار تەرمی مام عەلی شۆفێری ئۆتۆمبێلەکە لەخانویەکی نیمچە تەواوکراوی گەڕەکی شۆراو دۆزرایەوە.