خليل
plus4
پێش ٢ ساڵ

 

سەید خەلیل بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتی کاروباری شەهیدان و ئەنفالکراوانی کەرکوک بە plus4ی راگەیاند: گومان دەکرێت تەرمی پێشمەرگە دیلەکان لەچەند شوێنێکی سنوری قەزای حەویجەبن چونکە ئەو ناوچانە لەلایەن داعشەوە وەک شوێنی گولەبارانکردنی دیلەکان ژێر دەستیان بەکارهێنراوە بەڵام هێشتا هیچ کەس دڵنیانیە پێشمەرگەکان لەحەویجە شەهیدکراون یاخود نا.
 
وتیشی، لەچوار ساڵی رابردوودا بەردەوام بەدواداچونمان بۆ ئەو بابەتە کردووە بۆ ئەو مەبەستەش لەگەڵ پۆلیس و هێزە ئەمنیەکانی حەویجە لەسەر خەت بوینە، لەلایەن فەرمانگەی گۆڕە بەکۆمەڵەکانی عێراقەوە شوێنەکان دیاریکراوەن بەڵام کەمتەرخەمن لەهەڵدانەوەو دەرهێنانی ئێسک و پروسکەکان تاوەکو پشکنین بکرێن و رێگەش نادرێت هەرێم دەستوەردان بکات.
 
بەڕێوەبەری کاروباری شەهیدو ئەنفالکراوانی کەرکوک ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد، پێش چوار ساڵ ناسنامەی سێ پێشمەرگەی دیل لەگەڵ ئێسک و پروسکێکدا لەنێو خانویەکی نیمچە تەواوکراوی حەویجە دۆزرانەوە، کەسوکاری سێ پێشمەرگەکە لەقەزای خەباتی شاری هەولێر و کۆیەوە هاتنە کەرکوک و سامپڵی خوێنیان لێ وەرگیرا دواتر دەرکەوت ئێسک و پروسکەکە کوڕەکانی ئەوان نیە.