الامن الوطني
Plus4
پێش ٢ هەفتە

ئەمنی نیشتمانی لە کەرکوک کەسێکی دەستگیر کرد کە تێوەگلاوە لە بەڕێوەبردنی چەند پەیجێکی ئەلیکترۆنی و بەکاریانی دەهێنا بۆ هەڕەشەو گێچەڵکردن.

 

بەپێی راگەیەندراوێکی ئەمنی نیشتیمانی عێراق، دوابەدوای هەوڵێکی وردی هەواڵگری، مەفرەزەکانیان لەکەرکوک کەسێکی مەترسیداریان دەستگیرکردووە کە کاری هەڕەشەو گێچەڵی ئەلیکترۆنی بووە.

 

دەشڵێت لە بەدواداچوونە سەرەتاییەکاندا دەرکەوتووە، تۆمەتبار پەیجی بەڕێوەبردووە کە توێژە جیاوازەکانی کۆمەڵگەی کردۆتە ئامانج، وەکو هاووڵاتیان و فەرمانبەرانی حکومەت تا دادگای تێهەڵچوونەوەی کەرکوک، هەروەها چەند سەرکردەیەکی ئەمنی و ئەندامانی پەرلەمان و هەروەها ئەکادیمی و پزیشکەکان.

 

هاوکات ئەمنی نیشتمانی داواش لە هەموو ئەو هاوڵاتیانە دەکات کە لە ڕێگەی ئەو پەیجانەی بە ناوی "اهل كركوك" و "هنا کرکوک"ەوە هەڕەشە یان گێچەڵیان لێکراوە ، سکاڵای یاسایی تۆمار بکەن، تا ڕێکاری یاسایی پێویست بەرامبەر ئەو کەسانە بگیرێتەبەر کە پەیوەندییان بەو پەیجانەوە هەیە.