بكوزەكەی مام عەلی
plus4
پێش 12 کاتژمێر

بەسەرپەرشتی عەمید دلێر بەڕێوەبەری بەلدەی پۆلیسی کەرکوک و عەقید فەرهاد مەحمود بەڕێوەبەری بنکەی پۆلیسی رەحیماوا، تووانرا بکوژەکەی مام عەلی دەستگیربکرێت و دەستیش بەسەر ئۆتۆمبێلەکەدا بگیرێت. 

 

بکوژەکە ناوی ( ف.ئ.م ) تەمەنی 52 ساڵە و کارمەندی پۆلیسی فیدرالییە.

 

دوێنێ بەکرێ مام عەلی گرتووە تاوەکو بیگەیەنێتە شۆراو، دواتر بردووێتێ نێو خانویەکی نیمچە تەواوکراوی پشت شوقەکانی شۆراوو بە دەمانچە کوشتووێتی.

 

بکوژەکە لەبەردەم ئەفسەری لێکۆڵینەوە دانی بەوەداناوە کە بڕی 60 هەزار دۆلار قەرزاربوە، مام عەلی کوشتووە تاوەکو ئۆتۆمبێلەکەی بفرۆشێت و بەشێک لەقەرزەکان بداتەوە.

 

ئێوارەی دوێنێ ئۆتۆمبێلەکەی بردووەتە پێشەنگەکانی ئۆتۆمبێل، سێ جاریش فرۆشتووێتی بەڵام کە زانیویانە خۆی خاوەنی نییە گەڕاندوویانەتەوە.

 

بەیانی ئەمڕۆ تەرمی مام عەلی دۆزرایەوەو بۆ دادپزیشکی کەرکوک گواسترایەوە. بەپێی زانیارییەکان، بکوژەکە ماوەیەکی زۆر نییە لە عومرە گەڕاوەتەوە.