بێسەرو شوێن
Plus4
پێش 16 کاتژمێر

 

لەنیوەڕۆی رۆژی پێنجشەممەوە لەکەرکوک هاوڵاتییەک خۆی و ئۆتۆمبێلەکەی بێسەروشوێنەو هیچ سۆراغێکی نییە.

 

 محەمەد نوری لێپرسراوی کۆمیتەی کوردستان بە plus4ی راگەیاند: مام عەلی ناوی ئەو کەسەیە کە بێسەروشوێنە، ئەندامی کۆمیتەی کوردستان ( فەیلەق ) و ناو بەناو کاری تاکسی دەکات.

 

وتیشی، نیوەڕۆی ئەمڕۆ لەگەڕەکی کوردستان کەسێک بەتاکسی هەڵگرتووە و دواتر مۆبایلەکەی کوژراوەتەوەو تا ئێستا بێسەروشوێنە.

 

بەوتەی ئەو لێپرسراوەی یەکێتیی، دوا نیوەڕۆی ئەمڕۆ هەمان ئەو کەسەی بەتاکسی لەگەڵی رۆشتووە، ئۆتۆمبێلەکەی مام عەلی بردووە بۆ پێشانگەی ئۆتۆمبێلەکانی کەرکوک و هەوڵیداوە بیفرۆشێت، بەسێ کەسی فرۆشتووە بەڵام دوای ئەوەی زانیویانە خۆی خاوەنی ئۆتۆمبێلەکە نییە، گەڕاندوویانەتەوە.

 

ئۆتۆمبێلەکەی مام عەلی لەجۆری نیسان سەنی 2010ـــەیە، رەنگ سپی بەژمارە 22 18558k