
Plus4
پێش 3 کاتژمێر
بەڕێوبەرایەتیی گشتیی دژەتیرۆر لهڕاگهیهندراوێكدا بڵاویكردهوه : بەڕێوبەرایەتیی گشتیی دژەتیرۆری کوردستان بە هاوبەشی لەگەڵ فەرمانگەی ئاسایش و هەواڵگری سەر بە وەزارەتی بەرگری عێراق و هێزی پیادەی سەر بە سوپای عێراق لە ئۆپەراسیۆنێکدا توانرا ژمارەیەک تیرۆرست دەستگیربکرێن کە هاوکاری ڕاستەوخۆی پاشماوە چەکداریەکانی ڕێکخراوی تیرۆرستی بەناو دەوڵەتی ئیسلامییان کردوە، دەستبەجێ ڕێکاری یاساییان بەرامبەر گیرایەبەر
، لە درێژەی چالاکییەکاندا توانرا ژمارەیەک حەشارگە و مۆڵگەی تیرۆرستان دەستنیشانبکرێ و مەترسیی ئەو گروپانە لەسەر ناوچەکە کۆتایی پێبهێنرێت