
Plus4 ٨
پێش 5 کاتژمێر
بەئامادەبوونی محەمەد شیاع سودانی، سەرۆک وەزیرانی عێراق، مەراسیمی واژۆکردنی ڕێککەوتننامەی بنەماکانی هاوکاری وزە و گرێبەستی نۆژەنکردنەوەی وێستگەی کارەبای دووبزی غازی و وێستگەی کارەبای موسەیب، لە نێوان وەزارەتی کارەبا و کۆمپانیای سیمێنس ئینێرجی ئەڵمانی، بەرێوچوو.
بەپێی بەیاننامەیەکی نوسینگەی سودانی ، ئامانج لە ڕێککەوتنەکە زیادکردنی (14) هەزار مێگاوات کارەبایە بۆ تۆڕی نیشتمانی، کە رۆڵی دەبێت لە بەرزکردنەوەو بەرقەرارکرنی وزەی کارەبا لە عێراق
دەشڵێت، هەر لە میانەی رێکەوتنەکەدا دوو گرێبەستی نۆژەنکردنەوە واژۆ کراوە ، یەکەمیان بۆ وێستگەی کارەبای غازی دووبزە کە دوو یەکەی بەرهەمهێنانی هەیە بە توانای 340 مێگاوات کارەبا، دووەمیشیان بۆ وێستگەی کارەبای موسەییبە.