السوداني وريبوار
ئاژانسی هەواڵی plus4
پێش 7 کاتژمێر

رێبوار تەها پارێزگاری كەركوك رایگەیاند: لەسەردانەكەمدا بۆ بەغدا ماوەی 45 خولەك لەگەڵسەرۆك وەزیرانی عێراق دانیشتم و سەبارەت بە هەموو پرسەكانی كەركوك گفتوگۆمان كرد.

 

وتیشی، سەرۆك وەزیران زۆر بەگرنگییەوە لەكەركوك دەڕوانێت

 

پارێزگاری كەركوك ئاماژەی بۆ ئەوەكرد كە بە سەرۆك وەزیرانی وتووە ئەگەر 25%ی بودجەی رابردوو بە كەركوك بدەن، لەماوەی 2 بۆ 3 ساڵ شارەكە دەكەینە شارێكی نمونەیی

 

رێبوار تەها ئەوەشی وت كە هەوڵدەدەن پشت بە پارەی بتڕۆدۆلار و دەروازە سنورییەكان بۆ ئەنجامدانی پڕۆژەكان ببەستن.

 

سەبارەت بە داخستنی ئۆفیسی یۆنامی لەكەركوك، پارێزگار وتی: داخستنی ئۆفیسەكە بەرێككەوتنی عێراق و نەتەوە یەكگرتووەكانە و هیچ كاریگەرییەكیشی نابێت.