
plus4
پێش 6 کاتژمێر
کلاودیۆ کوردۆنی جێگری ئەمینداری گشتی نێردەی نەتەوەیەکگرتووەکان بۆ هاوکاری عێراق "یۆنامی" داخستنی نوسینگەی کەرکوکی یۆنامی راگەیاند.
کۆردۆنی لە راگەیانراوێکدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتی X نوسیوێتی ، سەردانی محەمەد حافز سەرۆکی ئەنجومەنی پارێزگای کەرکوکی کردووەو باسیان لەو ئاستەنگانە کردوە کە روبەڕووی کەرکوک دەبێتەوە لە رووی سیاسی و ئیدارو هەڵبژاردنەوە.
دەشڵێت، داخستنی نوسینگەی کەرکوکی یۆنامی لەچوارچێوەی سیاسەتی کەمکردنەوەی نوسینگەکانیانە لە عێراق ، بەڵام تا کۆتایی ئەمساڵ بەردەوام دەبن لە ئەرک و کارو چالاکییەکانیان لە عێراق.