راكان جبوري
plus4
پێش ٢ ساڵ

 

لیژنه‌ی باڵای ئەمنی كەركوك بۆ چارەسەركردنی قەیرانی بەنزین چەند بڕیارێكیدا بریتین لە:

 

1/ هەموو هاوڵاتیەكی شاری كەركوك كە هەڵگری كۆبۆنی بەنزینە دەتوانێت بەویستی خۆی بپێنج رۆژ جارێك بەنزینی عادی یاخود موحەسەن وەربگرێت.

 

2/ سێ بۆ چوار بەنزینخانە لەناوەندی شار تەرخان دەكرێت بۆ ئەو هاوڵاتیانەی عێراقین یاخود بیانین، یا وەك رێبوار بەشارەكەدا تێدەپەڕێت دەتوانێت لەو بەنزینخانانە 40 لیتر بەنزین وەربگرێت، ئەوەش هەموو حەوت رۆژ جارێك و لیتری لەنێوان 900 بۆ هەزار دینار دەبێت.

 

3/ وێستگەكانی دابەشكردنی بەنزین لەقەزاو ناحیەكان تاوەكو كاتژمێر هەشتی شەو بەكراوەیی دەمێننەوە، ئەوانەی سەنتەری شاریش تا كاتژمێر 12ی شەو دەمێننەوە، سێ وێستگەش 24 كاتژمێر كار دەكەن.

 

4/ پشكی بەنزینخانە بازرگانیەكان لەدەرەوەی بەشە بانزینی كەركوك دابیندەكرێت.

 

5/ رێگە نادرێت هیچ میوانێك یاخود هاولاتیەكی دەرەوەی كەركوك، لەوێستگە حكومیەكان كە تەرخانكراوە بۆ ئەو ئۆتۆمبێلانەی كۆبۆنیان هەیە، بەنزین وەربگرن.