
plus4
پێش 6 کاتژمێر
عەبدوڵا میروەیس ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگەی كەركوك بە plus4ی راگەیاند: كاتژمێر 11ی پێش نیوەڕۆی ئەمڕۆ ئەنجومەنی پارێزگەی كەركوك دادەنیشێت و دانیشتنەكەش ئاڵوگۆڕینەوە ( تەشاوی ) دەبێت.
وتیشی، لەدانیشتنەكەدا چەند تەوەرێش دەخرێتە بەرباس كە دیارترینیان بڵاوبونەوەی تای خوێن بەربون و وەرزی دورینەوەی دانەوێڵە و بەبازاڕیكردن و وەرگرتنێتی لەسایلۆكان.
بەوتەی ئەو ئەندامەی ئەنجومەن، ئێستا ژمارەی ئەندامە بەشداربوەكانی دانیشتنەكان گەیشتووەتە 10 كەس و ئەندامێكی توركمانیش بەشدارە، بەڵام خوازیارن تەواوی ئەندامەكان لەبڕیار و پرسەكاندا بەشداربن.