سةدر
plus4
پێش ٢ ساڵ

سەرۆك كۆمار و سەرۆك وەزیرانی عێراق هەردولا بەجیا دەستپێشخەریان بۆ پاشگەزكردنەوەی سەدر لەبڕیاری كشانەوەی لەپرۆسەی سیاسی خستووەتەڕوو.

 

چوارچێوەی هەماهەنگیش وەفدێكی پێكهێناوە تاوەكو سەردانی حەنانە بكەن لەنەجەف تاوەكو داوا لەسەدر بكەن بگەڕێتەوە پرۆسەی سیاسی.

 

سەرچاوەیەكی نزیك لەسەرۆك كۆمار رایگەیاند: بەرهەم ئەحمەد ساڵح دەسپێشخەریەكی راگەیاندووە تاوەكو رەوتی سەدر بگەڕێنێتەوە پرۆسەی سیاسی و ناكۆكیەكانیش كەمبكاتەوە.

 

دەستپێشخەریەكەی سەرۆك كۆمار، دوای ئەوە دێت لەچەند رۆژی رابردوودا موقتەدا سەدر لەپرۆسەی سیاسی كشایەوەو پەرلەمانتارەكانشی نامەی دەستلەكاركێشانەوەیان پێشكەش بەسەرۆكایەتی پەرلەمان كرد.

 

هەروەك مستەفا كازمی سەرۆك وەزیرانی عێراقیش دەستپێشخەریەكی راگەیاندووە بۆ ئەوەی سەدر رازی بكات بەگەڕانەوە بۆ پرۆسەی سیاسی.

 

لای خۆشێوە، سەركردەكانی چوارچێوەی هەماهەنگی بڕیاریدا بەپێكهێنانی وەفدێك تاوەكو سەردانی حەنانە شوێنی حەوانەوەی موقتەدا سەدر بكەن، رازی بكەن بەپاشگەزبونەوە لەبڕیارەكەی.

 

بڕیارە وەفدەكەش بەسەرۆكایەتی هادی عامری و فالح فەیازو قەیس خەزعەلی بێت.