موسوي
plus4
پێش ٢ ساڵ

حامد موسەوی ئەندامی پێشوی هاوپەیمانی فەتح هێرشی توندی كرده‌ سەر پارتی دیموکراتی کوردستان و هاوپەیمانی سەروەری و له‌میانی به‌شداری له‌به‌رنامه‌یه‌كی ته‌له‌فزیۆنیدا رایگه‌یاند: شەش لیوای سەربازیمآن لە سەر سنورەکانی کوردستان ئامادەن  لە ئەگەری رازی نەبون بە هاوپەیمانی لەگەڵ چوارچێوەی هەماهەنگی بۆ دروستکردنی کابینەی نوێ، وتی ئێستا دۆخەکە گۆڕاوە وەک رێکەوتنەکەی ٢٠١٠ نیە لە گەڵ هەولێر ئێستا ئێمە زۆرینەین و گەورەترین پێکهاتەین.

 

لە وەڵامی ئەم هەڕەشانه‌، عەرەفات کەرەم بەرپرسی دۆسیەی عێراق لە بارەگای بارزانی رایگەیاند: چۆن دەتوانین هاوپەیمانی کەسانێک بین ئەمە عەقڵیەتیان بێت، دوای له‌سه‌ركرده‌كه‌ی هاوپه‌یمانی فه‌تح کرد شتێک لە مێژوو بخوێنیتەوە بۆ ئەوەی سنوری خۆی و قەبارەکەی بزانێت بەرانبەر لوتکەی بەرزی چیاکان .

 

سمیعە غەلابش لە هاوپەیمانی سەوەری وەڵامی قسەکانی  حامد موسەوی دایەوە، وتی، یەکەم قەباره‌ی خۆت بزانه‌ و هیچ کات قسەیەک لە دەمتەوە دەرنەچێت کە لە سەروی توانای خۆت و ئەوانی تر بێت .

 

لە بەرامبەریشدا سەچاوەیەک لە هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا بە سەرۆکایەتی نوری مالیکی رایگەیاند ئەو قسانەی حامد موسەوی بە هیچ شێوەیەک تەعبیر لە دیدگای  چوارچێوەی هەماهەنگی ناکات .

 

هەر ئەمڕۆش مەکتەبی هادی عامری بەیاننامەیەکی دەرکرد تیایدا هاتووە، ئەو قسانەی حامد موسەوی بە هیچ شێوەیەک تەعبیرلە دیدگای هادی عامری وهاوپەیمانی فەتح و دیدگای چوارچێوەی هەماهەنگی ناکات ، ئەو زمانەی کە نابراو قسەی پێدەکات بە هەموو شێوەک رەتکدەکرێتەوە و پێچەوانەی رێچکەی میانڕەوی هاوپەیمانی فەتح و سەرکردەکانێتی