ASO MAMANND
ئاژانسی هەواڵی plus4
پێش 3 هەفتە

ئاسۆ مامەند سەرپەرشتیاری كەركوك- سەڵاحەدینی یەكێتی نیشتیمانی كوردستان رایگەیاند: لەرۆژانی داهاتوودا لەمەكتەبی سیاسی و سەركردایەتی بڕیار لەراسپاردەكانی دیداری یەكێتیی دەدات كە هەموو ئەندامانی حزبە تێیدا بەشداربونە.

 

سەبارەت بە هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراقیش، ئاسۆ مامەند وتی: هەڵبژاردن لەكاتی دیاریكراوی خۆیدا ئەنجام دەدرێت، وەك یەكێتیی ئامادەكاریمان دەربڕیوە بۆ یەك لیستی .

 

وتیشی، هێشتا رون نییە یاسای هەڵبژاردن هەموار دەكرێتەوە یاخود نا، تا یەكلایینەكرێتەوە نازانرێت لەیەك لیستیدا سود وەردەگرین یاخود بە لیستی جیاواز.