مخبأ
Plus4
پێش 3 کاتژمێر

بەڕێوەبەرایەتی گشتی هەواڵگری و ئاسایش رایگەیاند دەست بەسەر حەشارگەیەکی چەک و تەقەمەنی د۱۱عــ.ــش لە قەزای داقوق گیراوە کە پشتێنی بۆمبڕێژکراو و بۆمب و تەقەمەنی تێدابووە.

 

دەشڵێت، ئەو بۆمب و تەقەمەنیانەی لە حەشارگەکەدا دەستی بەسەرداگیراوە بریتی بووە لە دوو پشتێنی بۆمبرێژکراو و سێ بۆمب و دوو بۆمبی دەستی و دوو موشەکی نەمساوی لەگەڵ سەکۆی هاوەنێک.