
Plus4
پێش 6 کاتژمێر
ئەمڕۆ بەسەرپەرشتی پارێزگاری کەرکوک، لیژنەیەک بۆ دیاریکردنی شوێنی نوێی هەردوو بازگەی چیمەن لەسەر رێگەی سلێمانی و بازگەی دارەمان لەسەر رێگەی هەولێر دەستبەکاربون.
رێبوار تەها بە میدیاکانی راگەیاند: شوێنی ئێستای بازگەکان خراپە و نزیک سەنتەری شارە، لەکاتێکدا بازگە دەبێت لەدەروازەی شارەکان بێت.
وتیشی، خەڵکی گوندەکان کە کەوتبونە ئەو دیوی بازگەکانەوە لەکاتی هاتووچۆی سەنتەری شارەکە تووشی کێشەو گێچەڵ دەبن و دەمانەوێت بە گواستنەوەی شوێنی بازگەکان ئەو بابەتانە چارەسەر بکەین.