پەتای خوێنبەربون
Plus4
پێش 6 کاتژمێر

ئەمڕۆ ئەنجومەنی پارێزگەی سەڵاحەدین دوای كۆبونەوەیەك بۆ تاوتوێكردنی پرسی ( تای خوێن بەر بون) و تۆماركردنی چەند حاڵەتێك لەكەركوك، بڕیاریدا بۆ رێگری لەتەشەنەسەندن و گواستنەوەی نەخۆشییەکە بۆ ئەو پارێزگایە باری لەناكاو رابگەیەنێت.

 

بەپێی بڕیارەكەش كە لەئەنجومەنی پارێزگاكە داوێتی، پلانێكی گشتگیر وەك رێوشوێنی خۆپارێزی داڕێژراوە و چونە ژورەوە ئاژەڵ لەو پارێزگایانەی تووشبونی تێدا تۆماركراوە قەدەغە دەكات و هەڵمەتەكانی دەرمان رێژكردنی ئاژەڵان و هوشیاركردنەوەی هاوڵاتیانیش چڕ دەكاتەوە