راکان جبوری
Plus4
پێش کاتژمێرێک

مەلا کەریم شکور ئەندامی لیژنەی دەستپاکی لەئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بە plus4ی راگەیاند: راکان جبوری لەسەر گەندەڵی و خراپ بەکارهێنانی دەسەڵات و بەهەدەردانی سامانی گشتی بانگهێشتی دادگا کراوەو دادوەری دادگای دەستپاکی بڕیاری راگرتنی دەرکردووە.

 

وتیشی، کێشەکە ئیدارییە و لەسەر بنەمای راپۆرتی چاودێری حکومەت لێکۆڵینەوە لەگەڵ دەکرێت نەک دۆسییەکانی پێشتر وەک ئەوەی بانگەشەی بۆ دەکرێت.

 

لەئێستادا بەشێک لەعەرەبەکانی دۆستی راکان جبوری لەکەرکوک دەیانەوێت وا نیشانی دەن گوایە لەسەر سکاڵای کورد دەستگیرکراوە تاوەکو بابەتەکە بخەنە چوارچێوەی نەتەوەییەوەو فشار بۆ ئازادکردنی دروست بکەن.