
Plus4
پێش ٢ کاتژمێر
ئەحمەد ئیبراهیم جبوری ئەمیری هۆزی جبور لەعێراق و وەڵاتانی عەرەبی هەڵوێستی خۆی لەبارەی دەستگیرکردنی راکان جبوری رادەگەیەنێت و دەڵێت: راکان جبوری کەسایەتییەکی نیشتیمانییە و یەکێکە لە هێماکانی عەرەبی کەرکوک، پاڵەوانی رزگارکردنی شارەکەیە هەر بۆیە پێویستە پشتیوانی بین.
دەشڵێت: دژی دەستگیرکردنی راکان جبوریم.
ئەمە لەکاتێکدایە دادگای کەرخی تایبەت بە نەهێشتنی گەندەڵی، بڕیاریدا بە دەستگیرکردنی راکان جبوری بەماددەی 340 و هێشتا ژمارەیەکی تر دۆسییەی گەندەڵی ماون روبەڕوی بکرێنەوە.