لوئەی
Plus4
پێش ٢ مانگ

لوئەی محەمەد فەرماندەی مغاویری هێزی پێشمەرگە بە plus4ی راگەیاند: دوای   ١٦ی ئۆکتۆبەر بەهۆی هەندێ تۆمەتەوە لەلایەن دادگاوە بەشێوەی غیابی دوو جار سزای لەسێدارەدانم بۆ دەرکرا بەڵام ئێستا بەر لێبوردنی گشتی کەوتوم هەردوو سزاکەم لەسەر لادرا.

 

وتیشی، بەو بۆنەیەوە بەم نزیکانە ئاهەنگێکی گەورە و شایستە رێکدەخەین.

 

لوئەی محەمەد فەرماندەی فەوجی سواتی پۆلیسی کەرکوک بوو کاتێک 16ی ئۆکتۆبەر رویدا، یەکێک بوو لەئەفسەرە چالاکەکانی کورد، گومان دەکرێت بۆ لابردنی لەپۆستەکە ئەو تۆمەتانەی بۆ دروستکرابێت، ئەوکات ناچارکرا کەرکوک جێبهێڵێت.