
plus4
پێش 5 کاتژمێر
زیاد عارف نوێنەری فەرمانگەی ڤێتەرنەری کەرکوک رایدەگەیەنێت: فایرۆسی تای خوێن بەربون ئاسان نییە بەڵکو بە نەخۆشییەکی بکوژ بۆ تووشبوەکەی دادەنرێت.
دەشڵێت: دەبێت مامەڵەیەکی تەندروستیانە لەگەڵ گۆشت بکەین، بەشێوەیەک هەر لەکڕین تاوەکو کەرتکردن و ئامادەکردنی بۆ چێشت لێنان دەبێت بە دەستکێشەوە بێت و یەو چەقۆ و تەختانەشی بەکاردەهێنرێت پێویستە دواتر پاکژبکرێتەوەو بۆ شتی تر بەکارنەهێنرێت.
ئەو بەرپرسەی ڤێتەرنەری دەڵێت: هەر گۆشتێک بکوڵێندرێت یاخود بخرێتە سەلاجەوە دوای 48 کاتژمێر مەترسی نامێنێت، بەڵام پێویستە پێشتر بە وریاییەوە مامەڵەی لەگەڵ بکەین و بەرکەوتنی راستەوخۆمان لەگەڵ گۆشتەکە نەبێت.