زراعي
Plus4
پێش ڕۆژێک

 

رێوشوێنەکانی گەڕانەوەی زیاتر لە 900 هەزار دۆنەم زەوی کورد لەکەکوک بۆ خاوەنە رەسەنەکانیان دەستپێکردووە کە لەرابردوداو بەبڕیاری لیژنەی کاروباری باکوری بەعـ..ـس درابوون بە عەرەبی هاوردە.

 

سەباح حەبیب پەرلەمانتاری کەرکوک لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاند، لەماوەی دوو هەفتەی رابردوودا زنجیرەیەک کۆبونەوە بەمەبەستی رونکردنەوەی چۆنێتی مامەڵەکردنی لەگەڵ ئەو زەویانە ئەنجامدراوە.

 

وتیشی، بەپێی رێکەوتنەکە فۆڕمێک دەدرێت بە هاوڵاتیان بۆ پڕکردنەوە بەمەبەستی وەرگرتنەوەی زەوییەکانیان، ئەویش لەبەر رۆشنایی بڕیاری ژمارە 29ی ئەنجومەنی وەزیران.

 

پێشتر بڕیاربوو ئەو زەویانە بەپێی بڕیاری ژمارە 29ی ساڵی 2012ـی ئەنجومەنی وەزیران، ئەو زەویانە بگەڕێندرێنەوە بۆ خاوەنە رەسەنەکانیان، بەڵام بڕیارەکە لەو کاتەدا جێبەجێ نەکرا.