پەرلەمانی عێڕاق
plus4
پێش 3 هەفتە

پەرلەمانتار موختار موسەوی هۆشداری توندی دا سەبارەت بە ئامادەنەبوونی پەرلەمانتاران لە دانیشتنەکانی پەرلەمان و دەڵێت، ئەوەی رودەدات لە پەرلەمانی وڵاتانی جیهان وێنەی نەبووە.

رونیشیکردوەتەوە، زیاتر لە 50 پەرلەمانتاری ئەم خولەی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، بۆ جارێکیش بەشدارییان لە دانیشتنەکاندا نەکردووەو ئامادەی هۆڵی پەرلەمان نەبوونە.

رونیشیکردوەتەوە، گەڵ بۆیە نوێنەری خۆی هەڵدەبژێرێت تا دەنگی بگەیەنێت و لە هۆڵی پەرلەمان نوێنەرایەتییان بکات، و پرسیاری ئەوەش دەکات کە ئەو موچەو ئیمتیازاتەی وەریدەگرن حەڵاڵە؟ لەکاتێکدا بەشداری یەک دانیشتنی پەرلەمان ناکەن.