
Plus4
پێش 13 کاتژمێر
شەش ئەندامی فراکسیۆنی یەکێتی و پارتی لەئەنجومەنی پاریزگەی کەرکوک بەفەرمی لەنوسراوێکدا کە ئاراستەی سەرۆکی ئەنجومەنەکەیان کردووە، داوا دەکەن، سەربازگەی تۆپزاوا بکرێتە مۆنۆمێنتێک بۆ ئەنفال.
زیاتر لەساڵێکە ژمارەیەک لەچالاکوانی بواری جینۆساید لەهەوڵدان بۆ گۆڕینی سەربازگەی تۆپزاوا بۆ مۆنۆمێنتی ئەنفال.
پێشتر هێمن حەسیب چالاکوانی بواری جینۆساید بە plus4ی راگەیاند: بەپاڵپشتی خالید شوانی وەزیری دادی عێراق هەموو رێکارەکانیان تەواو کردووەو تەنانەت رەزامەندی ئەنجومەنی وەزیران وەرگیراوەو دەزگای شەهیدانی عێراق ئەو بابەتەی گرتووەتە ئەستۆ.
بەڵام وەزارەتی بەرگری رێگرە لەگۆڕینی رەگەزی سەربازگەکە، وتیشی، دوای جێبەجێکردنی یاسای گەڕانەوەی زەوییەکان بۆ جوتیارانی کورد ئەوە ئەو بەربەستەش نامێنێت.