گۆڕانکاری
Plus4
پێش 3 ڕۆژ

لیوا روکن عەبدولرەزاق جێگری فەرماندەی ئۆپراسیۆنەکانی کەرکوک ئەرکەکەی گواسترایەوە و کرایە فەرماندەی ئامریەی مواقعی شیمالی.

 

لیوا روکن حسێن عەبدوڵا حەویجەش کە فەرماندەی ئامریەی شیمالی بوو، کراوەتە ئەمینداری فەرمانگەی کارگێڕیی ئامریەکە.

 

هێشتا دیار نییە کێ دەبێتە جێگری فەرماندەی ئۆپراسیۆنەکانی کەرکوک و بەپێی زانیارییەکانیش، بەم نزیکانە ئاڵوگۆڕ لەپۆستی فەرماندەی ئۆپراسیۆنەکان دەکرێت.