حەمدانی
plus4
پێش مانگێک

موهەیمن حەمدانی؛ ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق؛ کۆمەڵێک نهێنیی ئیدارەی پێشووی کەرکوک ئاشکرا دەکات و دەڵێت: دوور لەئۆتێل ڕەشیدو دیوان؛ دوو پرسیاری گرنگم لێیان هەیە.

حەمدانی وەک ئاماژەیەک بۆ دزینی سامانی ئەم شارەو بووجەکەی و بەهەدەردان و تەخشان و پەخشانکردنی پارەی تەرخانکراو بۆ کەرکوک دەپرسێت: هەر بەڕاست 1000 ملیار دیناری عێراقی لەساڵانی 2018 تا 2024 بۆ پارێزگای کەرکوک خەرجکرا، پێم ناڵێن ئەو هەموو پارەیە بۆ کوێ چوو؟

حەمدانی نهێنیی تریش ئاشکرا دەکات و پێیوایە یاری بەهەلی دامەزراندن لەپارێزگای کەرکوک کراوەو دەڵێت: کاتێک 23,000 هەلی دامەزراندن بۆ دەرچووانی کەرکوک تەرخانکرا، ئەو ژمارە زۆرەی دامەزراندن بۆ کوێ ڕۆیشت و دران بە کێ؟

ئەم قسانەی موهەیمن حەمدانی ئەوە دەردەخەن کە گەندەڵییەکی زۆر لەئیدارەی پێشووی کەرکوک هەبووەو پارێزگارو دارو دەستەکەی بەئارەزووی خۆیان پارەی تەرخانکراوی کەرکوکیان بەهەدەر داوەو تەخشان و پەخشانیان کردووەو بۆ مەرام و ئارەزووەکانی خۆیان بەکاریان هێناوە، ئەمە وێڕای هەزاران هەلی دامەزراندن کە لەبەرژەوەندیی نەتەوەیەکی دیاریکراو و لەنێو ئەویشدا بۆ کەسانی نزیک لەخۆیان بەکاریان هێناوە.