
plus4
پێش مانگێک
هێمن حەسیب رۆژنامەنوس و چالاکوانی بواری جینۆساید بڵاویکردووەتەوە، سێ مانگە بەردەوام بەدواداچوون بۆ شوێنی گۆڕی کەسوکاری ئەنفالکراوانمان لە سنوری پارێزگای کەرکوك دەکەین.
دەشڵێت: ئەمڕۆ هەینی (2025/4/11)، بە هاوکاری (سەید خەلیل و کاک ساتیع و کاک تاجر) توانرا ئەو گۆڕستانە لە کەرکوك بدۆزرێتەوە، کە ژمارەیەك رووفاتی ئەنفالکراوانی تێیدا نێژراوە و تائێستا بە شاراوەیی ماوەتەوە.
بەوتەی ئەو چالاکوانە، گۆڕستانەکە دەکەوێتە ناوچەیەکی دوورە دەست لە دەوروبەری گوندی تۆپزاوە و بە نزیکی لە (100) دۆنم زەوی پێکهاتووە، زیاتر لە هەزار گۆڕی تێیدا نێژراوە، هەموو گۆڕەکان بەبێ کێلن.
بڕیارە سبەی لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا، زانیاریی تەواو لەسەر ژمارە و شوێنێ ناشتنی روفاتەکان و بەڵگەکان بخرێنەڕوو.