kur11
plus4
پێش ٢ ساڵ

حزب و لایەنە كوردستانییەكانی كەركوك لەبارەگای مەكتەبی سیاسی یەكێتی نیشتیمانی كوردستان كۆبونەوەو تەئكید لەیەك دەنگی و یەك هەڵوێستی لایەنەكان كرایەوە.
رەوەند مەلا مەحمود لێپرسراوی مەڵبەندی كەركوكی ی.ن.ك لەمیانی كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند: لەگەڵ حزبە كوردستانییەكان بەپێویستمان زانی یەك دەس و یەك دەنگ بین و لە بۆنە و رێورەسمەكاندا هەمووان بەیەكەوە بین.
وتیشی، لەكۆبونەوەكەدا بڕیارماندا هەر كارێك بۆ میلەتەكەمان هەبێت بەیەكەوە لەسەر بەجواب بێین و هەوڵ بدەین لەگەڵ نەتەوەكاندا تەبابین و لەهەموو پرسەكاندا راوێژ بەیەكتر بكەین.
بەپێی زانیاریەكانی plus4 لەكۆبونەوەكەدا كە ئاسۆ مامەند لێپرسراوی كەركوك – سەڵاحەدینی یەكێتی ئامادەیبوو، هەموو حزبەكان جگە لەپارتی كە ئامادەی كۆبونەوەكە نەبوو، بڕیاریاندا ساڵرۆژی مەرگەساتی هەڵەبجە و ئاهەنگەكانی نەورۆز و راپەڕین بەیەكەوە ئەنجام بدەن.