کۆبونەوە
plus4
پێش 6 ڕۆژ

ئەمڕۆ لەکۆبونەوەیەکدا لەبینای پارێزگا، بەئامادەبوونی پارێزگاری کەرکوک وڕاوێژکاری پارێزگار بۆ کاروباری پەروەردە وسەرۆکی سەندیکای مامۆستایانی کەرکوک بابەتی دۆزینەوەی چارەسەر بۆ مامۆستایان وئیداری وپاسەوانە خۆبەخشەکانی کەرکوک تاوتوێ کرا.

بەپێویست زانرا پلەی وەزیفی بۆ مامۆستایانی خۆبەخش دابنرێت وڕێکەوتن لەسەر دیاری کردنی لێژنەیەک لەنێوان هەر سێ لایەن بۆ دیاری کردنی ژمارەی ڕاستەقینەی خۆبەخشەکان،

هەروەها ڕەزامەندی پارێزگار وەرگیرا لەسەر بەرزکردنەوەی نوسراوێک بۆ ئەنجومەنی وەزیرانی تا خۆبەخشەکان جیابکرێنەوە،

لای خۆیەوە رەعد ساڵح ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگای کەرکوک ڕایگەیاند پرسی ڕاگەیاندنی حەوت هەزار گرێبەستەکەی کەرکوک لەقۆناغی کۆتاییدایە، بەڵام فشاری مامۆستایانی خۆبەخشمان لەسەرە بۆیە ئەمڕۆ نوسراومان بۆ بەغدا کردووە تا بەشێک لەو گرێبەستە جیا بکرێتەوە وبدرێت بەخۆبەخشەکان بەدەر لەڕێنماییەکان، تا وەڵاممان دەدرێتەوە یەک مانگی پێدەچێت بۆیە لەماوەی ٣٠ بۆ ٣٥ ڕۆژی داهاتوو دەست بەڕاگەیاندنی ئەو گرێبەستە دەکەین.