
Plus4
پێش هەفتەیەک
سەرچاوەیەک لە نەخۆشخانەی ئازادی کەرکوک بەئاژانسی هەواڵی plus4ی راگەیاند، گەنجێکی تەمەن 35 ساڵان کەنیشتەجێی گەڕەکی رەحیماوای کەرکوکە دوای ئەوەی گەیەندراوەتە نەخۆشخانەکە گیانی لەدەستداوە.
ئەو سەرچاوەیە رونیشیکردەوە، بنەماڵەی گەنجەکە دەڵێن مردنی کوڕەکەیان بەهۆی وەرگرتنی دەرزییەکەوە بووە لە یەکێک لە نۆرینگەکان کە بوەتە هۆی تێکچوونی باری تەندروستی و سکاڵای یاسایشیان دژی خاوەنی ئەو نورێنگەیە تۆمارکردووە کە دەرزی لە گەنجەکە داوە.
ووتیشی، تەرمی گەنجەکە رەوانەی پزیشکی دادی کراوەو بڕیاریشە پشکنینی پزیشکی بۆ ئەنجامدرێت و لەرێی راپۆرتێکەوە هۆکاری مردنەکەی بخرێتەڕوو.