بوليس
Plus4
پێش هەفتەیەک

تەها رەمەزان عوبێدی بەڕیوەبەری بەشی خێزان و منداڵ لەتووندووتیژی خێزانی رایدەگەیەنێت: چەند رۆژێک پێش ئێستا مەفرەزەیەکی پۆلیسی فریاکەوتن منداڵێکی تەمەن 12 ساڵی هێناوە کە شوێنەوار ئەشکەنجەی بە جەستەوەی بوە.

رونشیدەکاتەوە، دوای بردنە نەخۆشخانەو پشکنین و رۆشتنە ماڵیان کە دایکی هاوسەرگیری کردووەتەوەو زڕ باوکی هەیە، دەرکەوتووە بەهێچ شێوەیەک خێزانەکەی هۆکاری ئەو ئەشکەنجەیە نین.

ئەو ئەفسەرە دەڵێت: منداڵەکە لەگەڵ چەند منداڵێکی تر بەشەڕ هاتووەو لێیان داوە، لەدەستیان هەلاتووە و بەهۆی نەخۆشی رەبوەوە تووشی تەنگەنەفەسی بوەو دۆخی تەندروستی تێکچووە.

ئاژانسی هەواڵی plus4 لەرۆژی روداوەکە وێنەی منداڵەکەی بڵاوکردەوە کە شوێنەواری ئەشکەنجەیەکی زۆر بەجەستەوەیەتی و هەر خودی منداڵەکەش قسەی بۆ مەفرەزەکەی پۆلیس کردبوو کە زڕ باوکەکەی بە چەقۆ و جگەرە جەستەی داخکردووەو ئازاری داوە.