
plus4
پێش 9 کاتژمێر
ئیداری کەرکوک لە کۆبونەوەیەکدا بڕیاریدا بەمەبەستی زیادکردنی رێژەی سەوزایی 70 هەزار نەمام بچێنێت.
لەو روەوە قاسم ئیبراهیم حافز، یاریدەدەری تەکنیکی پارێزگاری کەرکوک ڕایگەیاند، "ئیدارەی پارێزگای کەرکوک کۆبوونەوەیەکی فراوانکراوی لەگەڵ بەڕێوەبەری ژینگە و بەرپرسانی بەشی بەدواداچوون و سەرپەرشتیاری دیزاینی بنەڕەتی و پڕۆژەکان لە شارەوانی کەرکوک و بەشی پارکەکان و نوێنەری شارەوانییەکانی کەرکوک و بەڕێوبەرایەتی کشتوکاڵ و ژمارەیەک کۆمپانیای جێبەجێکار ئەنجامدا بەمەبەستی بۆ
گفتوگۆکردن لەسەر دەستنیشانکردنی ئەو شوێنانەی پێشنیار کراوەکان بۆ نەمامەکان.
ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد، ئامانجی پڕۆژەکە چاندنی 50 هەزار نەمامبوو لەگەڵ ئەوەش محەمەد شیاع سودان سەرۆک وەزیرانی عێراق رێنماییدا بە تەرخانکردنی 20 هەزار نەمام بۆ پارێزگاری کەرکوک بەمەش کۆی گشتیی نەمامەکان دەگاتە 70 هەزار نەمام.
دووپاتیشیکردەوە، ئەمە دەبێتە گەورەترین هەڵمەتی نەمام چاندن لە کەرکوک.