مامۆتایانی نارازی
plus4
پێش ڕۆژێک

گرووپێک بەناوی هەماهەنگيی فەرمانبەرانی پەروەردەی کەرکوک هاوشێوەی پارێزگاکانی تری عێراق، داوا دەکات کاتژمێر 11ی ئەمڕۆ بۆ ماوەی کاتژمێرێک لەبەردەم پەروەردەی کەرکوک گردبوونەوەیەکی ناڕەزایەتی ئەنجامبدرێت.

مامۆستایانی عێراق داوای بەرزکردنەوەی مووچەو دەرماڵەو ئيمتیازات وەک پارچە زەوی یا دروستکردنی گەڕەگی مامۆستایان دەکەن.

بەپێی میدیاکانی عێراق، لەبەیانيی ئەمڕۆوە لەبەغدا، هێزە ئەمنییەکان دەستیانکردووە بەدەستگیرکردنی نوێنەری ئەو گرووپانەی بانگەواز بۆ مانگرتن دەکەن.