البارتي
plus4
پێش ڕۆژێک

محەمەد خورشید بەرپرسی لقی دەوروبەری کەرکوک: سبەی بارەگای مەکتەبی رێکخستنی کەرکوک- گەرمیان دەکەینەوە.

سبەی شەممە 5ی نیسانی 2025، دوای 8 ساڵ بارەگاکە لەگەڕەکی عەرەفەی شاری کەرکوک دەکرێتەوە.

دوای روداوەکانی 16ی ئۆکتۆبەری 2017 پارتی کەرکوکی بەرەو هەولێر بەجێهێشت، بارەگاکەشی لەشۆراو کەوتە دەستی هێزە عێراقییەکان و کرایە بارەگای ئۆپراسیۆنەکان.

ساڵی 2023 سەرەڕای ئەوەی رێککەوتن کرا و سەرۆک وەزیران بڕیاریدا پارتی بگەڕێتەوە کەرکوک و بارەگاکەی وەربگرێتەوە بەڵام بەهۆی ناڕەزایەتی عەرەب و تورکمان ئەو بڕیارە جێبەجێ نەکرا و بەهۆی داخستنی گەڕەکەکەش لەلایەن ئەو گروپانەوە گرژی لێکەوتەوەو ژمارەیەک گەنجی کورد شەهیدو بریندار بون.

دواتر پارتی لەکۆبونەوەی مەکتەبی سیاسی بڕیاریدا بارەگاکە بە زانکۆی کەرکوک ببەخشێت بەڵام بەهۆی کێشەی خاوەندارێتییەکەی تاوەکو ئێستا زانکۆ نەیتوانیوە سودی لێوەربگرێت.