
Plus4
پێش 3 مانگ
ئەمڕۆ بە سەرۆکایەتی ئەحمەد نعێمی یاریدەدەری پارێزگار بۆ کاروباری ئاسایش و بە ئامادەبوونی بەڕێوەبەری بەشی تەکنەلۆژیای زانیاری لە دیوانی پارێزگا، کۆبوونەوەیەک بۆ تاوتوێکردنی پڕۆژەی دانانی کامێرای ئەمنی لە پارێزگاکە رێکخرا.
لە کۆبوونەوەکەدا جەخت لە گرنگی تەواوکردنی پڕۆژەی دانانی کامێرای ئەمنی کرایەوە لەوانەش کامێرای زیرەک لە خاڵە سەرەکییەکانی شارەکە.
هەروەها پێداچوونەوە بە ڕێژەی تەواوبوون و دیزاینەکان کراو باسیش لەو براندانە کرا کە لە پڕۆژەی دانانی کامێرای چاودێری لە شارەکەدا بەکارهێنراون.