
plus4
پێش مانگێک
شەوی ڕابردوو گەنجێکی تەمەن 16ساڵان بەناوی ( ح،ٲ،ج) دوای ئەوەی لەگەڵ چوار هاورێی دەچێتە دەرەوە گیان لەدەست دەدات.
بەوتەی یەکێک لەکەسەنزیکەکانی بۆ plus4 ئەو گەنجە دوای ئەوەی لەگەڵ چەن هاوڕێیەکی دەچنە باخچەیەک لەنزیک ماڵی خۆیان لەگەڕەکی حوریە، یەکێک لەهاوڕێکانی هەواڵ دەداتە ماڵەوەیان کەکوڕەکەیان خۆی کوشتووە یاکۆتایی بەژیانی خۆی هێناوە.
دەشڵێت ئەو گەنجە خاوەن چەک نبووەو وپێی وایە و ڕوداوەکە گوماناوییە، لەسەر داوای خانەوادەکەشی ئەو چوارکەسە لەلایەن پۆلیسەوە دەستگیرکراون ولەئێستادا لەژێر لێکۆڵینەوەدان،
بەوتەی ئەو سەرچاوەیە گەنجەکە وازی لەخوێندن هێناوە کاری ئازادی دەکرد و بنەماڵەکەشی هیچ جۆرە دوژمندارییەکیان لەگەڵ هیچ کەس ولایەنێکدا نەبووە.
ڕوداوەکە کاتژمێر 12 ونیوی شەوی ڕابردوو بووەو بەیانی ئەمڕۆ تەرمەکەی ڕادەستی کەسوکارەکەی کراوەتەوە...