
plus4
پێش مانگێک
ئەمڕۆ محەمەد ئەمین نوێنەری جوتیارانی سەرگەڕان لەسەر سکاڵای سەربازێکی سوپای عێراق بانگهێشتی دادگای قەزای دووبز کرا و بە دەستەبەری دارایی دوو ملیۆن دینار ئازاد کرا.
مانگی رابردوو لەساتەوەختی گرژییەکانی گوندی شناغەی ناحیەی سەرگەڕان، سەربازێکی فیرقەی هەشتی سوپای عێراق ملپێچەکەی ملی محەمەد ئەمینی راکێشاو هەوڵیدا لەتراکتۆرەکەی بیهێنێتە خوارەوە بەڵام بەهۆی بەرگری جوتیارەکەوە، ئازاری زۆری پێگەیشت.
دیمەنەکەش لەسەر ئاستی عێراق کاردانەوەی لێکەوتەوە.