سودانى
plus4
پێش مانگێک

محەمەد شیاع سودانی سەرۆک وەزیرانی عێراق سەرپەرشتی کۆبونەوەیەکی تایبەتی بە دروستکردنی یەکەی نیشتجێبوون بۆ خانەوادەی شەهیدان کرد.

لەکۆبونەوەکەدا چەند پێشنیارێک سەبارەت بەشێوەو مۆدێلی خانووەکان خرایەڕوو.

سودانی داوای کرد لەماوەی 10 رۆژدا دوو پێشنیاری کۆتایی سەبارەت بە دیزاین و شێوەی خانووەکان پێشکەشبکەن تا بەزوترین کات دەستبکرێت بە بونیادنانی کۆمەڵگەی نیشتەجێبوون بۆ خانەوادەی شەهیدان.