ماموستايان
plus4
پێش 19 کاتژمێر

محەمەد شەیاع سودانی سەرۆک وەزیرانی عێراق رەزامەندی نیشاندا لەسەر دروست کردنی یەکەی نیشتەجێبونی تایبەت بۆ مامۆستایان لەسەرجەم پارێزگاکان و ناوی گەڕەکەکەش دەنرێت (گەڕەکی مامۆستایان)

ئەم بڕیارەی سودانی دوای داواکارییەکی سەندیکای مامۆستایانی عێراق هات کەئاڕاستەی حکومەتیان کردبوو.

بەپێی ڕاسپاردەکەی حکومەت سەرجەم خزمەتگوزارییەکان بۆ ئەو یەکەی نیشتەجێبوونە دابین دەکرێت بەڵام بڕیارەکە هەردوو پارێزگای واست وموسەننا ناگرێتەوە.

بەجێبەجێکردنی بڕیارەکەش لەکەرکوک هاوتا لەگەڵ پارێزگاکانی دیکەی عێراق ئەو گەڕەکە دروستدەکرێت.