عباس سالار
plus4
پێش 20 کاتژمێر

عەباس سالار ناسراو بە (عەبوسی) سەردانی عیماد جەباری سەرنوسەری ئاژانسی هەواڵی PLUS4 دەکات کە نەشتەرگەری بۆ کراوە.

کەم کەس هەیە "عەباس" نەناسێت، ئەو منداڵەی لەچاوپێکەوتنێکی ئاژانسی PLUS4 دەرکەوت، دواتر ئاسۆ مامەند بەرپرسی کەرکوک- سەڵاحەدینی یەکێتیی سەردانی کردو ئاواتەکەی بەدیهێنا کە دەیویست بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆکی ئەو حزبە ببینێت.

ئەوەبوو سەرۆکی یەکێتیی لەماڵەکەی خۆی، پێشوازی لە عەباس و خێزانەکەی کردو ڤیدیۆکەش لەسەر ئاستی کوردستان دەنگدانەوەی گەورەی لێکەوتەوە.

عەباس سالار، بەدەست نەخۆشییەکی دەگمەنەوە دەناڵێنێت و پێویستی بە دەرەوەی وەڵات و چاودێری وردی پزیشکییە کە هێشتا نەتوانراوە ئەو چارەسەرەی بۆ بکرێت.

ئەو سەرەڕای تەمەنەکەی کە منداڵە و بەدەست نەخۆشییەوە دەناڵێنێت، سور بوو لەسەر سەردانیکردنی سەرنوسەری plus4 تاوەکو لەو رێگایەوە پەیامی وەفاداری خۆی بۆ ستافەکە دەربڕێت.

عەبوسی دەڵێت" هاوڕێم زۆر دڵتەنگ بوم، زۆر گریام دەمویست خۆم بێم و لەدۆخی تەندروستیت دڵنیابم."

ئاژانسی هەواڵی PLUS4 لەسەرەتای دامەزراندنییەوە بەشێک لەکارەکانی بۆ خزمەت و پشتیوانی بوە لە خەڵکی هەژارو نەخۆش و ئەوانەی پێویستیان بە هاوکارییە، لەو چوارچێوەیەشدا هۆکار بوە بۆ هاوکاریکردن و رزگارکردنی دەیان کەس.