
plus4
پێش 20 کاتژمێر
سامان سیوەيلی وتەبێژی وەزارەتی پەروەردەی هەرێمی کوردستان لە راگەیەنراوێكدا ئاماژەی بەوەكردوە، وەزارەتەکەیان بەمەبەستی گواستنەوەی مامۆستایانی خوێندنی كوردی لەكەركوك و ناوچە كودستانیەكانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم بۆ سەر میلاكی وەزارەتی پەروەردەی فیدراڵ چەند جارێك سەردان و كۆبونەوەی ئەنجامداوە لەگەڵ وەزارەتی پەروەردەو دارایی عیراقی فیدراڵ.
دەشڵێت، لەو سەردانانەدا داواكاری گواستنەوەی ئەو مامۆستایانەیان پێشكەشكردوەو پێداگیربون كە مافی داراییان زامن بكرێت و پرۆسەی گواستنەوەیان بۆ ئەنجام بدرێت، بەڵام وەفدی حكومەتی عیراقی فیدراڵ لە وەزارەتی پەروەردەو وەزارەتی دارایی پێیان راگەیاندون كە رێگری یاسایی هەیە بەگوێرەی مادەی 77 ی یاسای بودجەی عیراقی فیدراڵ ناتوانن ئەو كارە ئەنجامبدەن، لەم بارەیەشەوە ئەم رێگرییە یاساییەیان لە كۆنوسدا واژۆكردوەو ئاڕاستەی سەرۆك وەزیرانی عیراقی فیدراڵیان كردوە