هەڵۆ جەباری
Plus4
berî 1 saet

ئەوانەی نفوسیان ئاغجەلەرو چەمچەماڵە دەتوانن لە کەرکوک بەشداری تاقیکردنەوەی دەرەکی بکەن 


پەرلەمانتار هەڵۆ جەباری رایگەیاند، ئەمڕۆ بۆ بابەتی ئەوانەی نفوسیان ئاغجەلەرو چەمچەماڵە و دەیانەوێت لە کەرکوک بەشداری تاقیکردنەوەی دەرەکی بکەن ، سەردانی وەزیری پەروەردەی کردووە و ئەو بابەتەی بۆی رونکردوەتەوە کە بەڕێنمایی و تەنها لەڕێی نفوسەوە ڕێگرییان لێدەکرێت بەشداربن لە تاقیکردنەوەکانی شاری کەرکوک.

دەشڵێت ، سوپاس بۆ وەزیری پەروەردە رەزامەندی دەربڕی کە بەشداربن و هامشی بەڕێزیان (بۆ پەروەردەی کەرکوک / موافق ) وەرگیرا .

هیواشی خواست  لەپەروەردەی کرکوکش ڕێکارەکانی تر تەواو بکرێت، تا خوێندکاران بێبەش نەبن.

سەبارەت بە کەمی مامۆستا لە خوێندنگای شەهید صلاح دیلمانی لەگەڕەکی حساباتی شاری کرکوک، پەرلەمانتار هەڵۆ جەباری رونیکردەوە، وەزیری پەروەردە فەرمانی کردووە بە ( پەروەردەی كەركوك کە. کەمی میلاک لە خوێندنگای ناوبراو پڕبکاتەوە