دەرکردن
Plus4
berî 53 deqîqe

زەیدی چوار ئەفسەری لەپۆستەكانیان دوورخستەوە


فەرماندەی گشتی هێزە چەكدارەكانی عێراق بڕیاریدا بە دوورخستنەوەی چوار ئەفسەری وەزارەتی ناوخۆی عێراق لەپۆستەكانیان بەهۆی كەمتەرخەمی لەئەركە ئەمنییەكان و رێگەدان بە گروپە چەكدارەكان بۆ سوكایەتیكردن بە ئاڵای ئەمریكا.

بەپێی نوسراوەكە، چوار ئەفسەر بەناوەكانی ( عەمید سەلمان داود فەرماندەی ناوچەی ئەمنی دووەم، عەمید ریاز جیزان ئەفسەر لەناوچەی رەسافە، عەقید زولفیقار عودە فەرماندەی فەوجی پێنجی ئامادە، لەگەڵ موقەدەم مستەفا ساڵح ئەفسەری هەواڵگری فەوجی ئامادەی پێنجەم) لەپۆستەكانیان دورخرانەوە.

جیا لەدوورخستنەوەشیان، هەر چوار ئەفسەرەكە رەوانەی لیژنەی لێكۆڵینەوە كران