ريبوار تةها
plus4
پێش 20 کاتژمێر

رێبوار تەها پارێزگاری کەرکوک هۆکارو گرفتی نەدانی بۆدجەی کەرکوک و وەڵامی تەیف سامی وەزیری دارایی عێراقش تایبەت بە دوجەی هەردوو ساڵی 2024 و 2025 تایبەت بە کەرکوک دەخاتەڕوو.

پارێزگاری کەرکوک لە دیدارێکی تەلەفزیۆنیدا رایگەیاند ، وەکو ئیدارەی کەرکوک داوای بودجەی پارێزگاکەمان کردووە لەبەرپرسانی بەغداد ، بەڵام ئەوەی گوێمان لێبووە ئەوەیە کە تەیف سامی وەزیری دارایی عێراق دەڵێت پارەی نەختینە (سیولەمان) نییە.

وتیشی کەرکوک دووەم گەورەترین بەرهەمهێنەری نەوتە کەچی ئەوە دۆخەکەمانە کە دەبینرێت.