منداڵی دووانە
plus4
پێش هەفتەیەک

تەندروستی کەرکوک سەرکەوتنی نەشتەرگەرییەکی قەیسەری بۆ لەدایکبوونی دوانەیەکی بەیەوە لکاو راگەیاند کە هەردوو کۆرپەکە بەشداری یەک دڵ دەکەن.

تەندروستی کەرکوک رونیکردوەتەوە لەهەموو جیهان یەک لەسەر 50.000 بۆ 200.000 لەدایکبوونی لەو جۆرە رودەدات و رێژەی مانەوەیان بەزیندووی لەدوای لەدایکبوون 25 ٪ .

دەشڵێت، دوای نەشتەرگەرییە لەئێستادا دۆخی تەندرستی دایک و دوانەکە جێگیرە.

بەپێی وتەی د. ئوسامە شەهادە عوبەیدی پزیشکی دەرمانساز و بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی منداڵان و ژنان ، حاڵەتەکانی دوانەی بەیەکەوە لکاو کە تیایدا لەئەندامە گرنگەکانی وەک دڵ هاوبەشن، حاڵەتێکی دەگمەن و ئاڵۆزن کە پێویستیان بە پلانی ورد و کاری نەشتەرگەری هەیە لەلایەن چەند تیمێکی پزیشکییەوە. لەم حاڵەتەدا زۆر بە وردی بەدواداچوون بۆ دووگیانیەکە کرا بۆ دڵنیابوون لە تەندروستی دایک و دووانەکان.