
plus4
پێش هەفتەیەک
سامان سیوەیلی وتەبێژی وەزارەتی پەروەردەی هەرێم :-
سەرجەم قوتابخانەكان لە ڕێگەی وزەی خۆرەوە كارەبای بەردەوامیان بۆ دابیندەكرێت
تائێستا 81 قوتابخانە لە پارێزگاكانی هەولێرو سلێمانی و دهۆك و هەڵەبجەو كەركوك و ئیدارە سەربەخۆكان، سیستمی كارەبای وزەی خۆریان داناوە کە بە24 کاتژمێری کارەبایان هەیە.
پرۆسەی دانانی سیستمی کارەبای وزەی خۆر بەردەوام دەبێت و سەرجەم خوێندنگەکان دەگرێتەوەو بەتەواوبونیشی قوتابخانەکان پێویستیان بە کارەبای مولیدە نامێنێت.
بڕی پێنج ملیار دینار تەرخان كراوە تا 76 قوتابخانەی دیكەش بە هەمان سیستم كارەبایان بۆ دابین بكرێت.