قرار
ئاژانسی هەواڵی plus4
پێش مانگێک

رێبوار تەها پارێزگاری کەرکوک باس لەو بڕە زۆرە کۆنکریتە دەکات کە لەماوەی دەستبەکاربوونیەوە وەکو پارێزگار لەکۆڵانەکان کراوە.

 

بەپێی وتەی پارێزگاری کەرکوک تائێستا 450 هەزار مەتر چوار گۆشەی کۆڵان و گەڕەکانی کەرکوک کۆنکریت کراوە.

 

وتیشی پێویستمان بەوەندەی دیکە هەیە تا بتوانن تەواوی کۆڵانەکانی شارەکە کۆنکریت بکەین.

 

ئەوەشی خستەڕوو، بۆ هەموو ئەو ئەو پڕۆژانەی جێبەجێی دەکەین پشتمان بە بودجەی پترۆ دۆڵار بەستووە و تائێستا بودجەی پارێزگاکان خەرج نەکراوە.

 

سەبارەت بەکارەباش ، پارێزگاری کەرکوک رونیکردەوە تائێستا 120 مەحویلەی کارەبا بۆ گەڕەکە جیاجیاکانی شارەکە دابینکراوە.